|
له‌چه‌مچه‌ماڵ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
سێ شەممە, 09 ئازار 2010 08:53 |
|

پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدا كۆتایی هات و رێژه‌ی ده‌نگده‌رانیش زیاتر 68% بووه . به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست چه‌رموو نێت كه‌وتوون له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدا لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌به‌ده‌ست هێنانی 17391ده‌نگ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌و لیستی گۆڕانیش به‌هێنانی 9414ده‌نگ پله‌ی دووه‌م و لیستی كۆمه‌ڵًی ئیسلامیش پله‌ی سێ یه‌م و لیستی یه‌كگرتوی ئیسلامیش پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێناوه . له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدا 65530 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.هه‌روه‌ها 35 ناوه‌ندی ده‌نگدان بۆده‌نگده‌رانی سنوری قه‌زاكه كراوه‌ته‌وه . شێرزاد حه‌سه‌ن ره‌زا به‌رپرسی نوسینگه‌ی كۆمیسوێنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له‌چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند پڕۆسه‌كه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دوور له‌كێشه‌و گرفت به‌رێوه چوو . ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدا 65530 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و رێژه‌ی به‌شداریكردنیش له‌سه‌روی 68% بووه
|