|
قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى لیست و قه‌واره‌سیاسیه‌كاندا كۆبوه‌وه |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
شەممە, 06 ئازار 2010 08:29 |
|

به‌مبه‌ستى زیاتر پاراستنى ئارامى شار له‌رۆژی هه‌ڵبژارندا عه‌لی ره‌ئوف قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى لیست و قه‌واره‌و پارته‌سیاسیه‌كانى سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵدا كۆبۆیه‌وه‌و داواى كرد هه‌موولایه‌ك هه‌ولی پاراستنى ئارامى شار بده‌ن . قائمقامى چه‌مچه‌وماڵ ووتى ئێمه له‌به‌رده‌م پرِۆسه‌یه‌كى یه‌كجار گرنگ و مێژویی داین و چاوى هه‌موودنیامان له‌سه‌ره‌و ئه‌ركى سه‌رشانمانه ئارامى ئه‌م پرِۆسه‌یه بپارێزین و رێگه‌نه‌ده‌ین كێشه‌و گرفت دروست ببێت . قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ باسی له‌وه‌شكرد ته‌نیالیستێك یان لایه‌نێك ناتوننێت به‌ته‌نیا ئارامى پرِۆرسه‌كه ببپارێزێت به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ر هه‌موومان خۆمان به‌به‌رپرس بزانین و كێشه‌ى بچوك گه‌وره‌نه‌كه‌یه‌نه‌وه .  راشیگه‌یاند ئیداره‌ى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ لیژنه‌یه‌كى ئه‌منى پێكهێناوه‌و بیلایه‌نانه كار ده‌كات و له‌رۆژی هه‌ڵبژاردنیشدا پلانى تایبه‌تى هه‌یه‌و هه‌موو رێوشوێنێكى گرتۆته به‌ر . دواى ئه‌وه‌ش نوێنه‌رى قه‌واره سیاسیه‌كان هه‌ریه‌كه‌و بۆچونى خۆی له‌سه‌ر سه‌رخستنى پرِۆسه‌ى ده‌نگدان خسته روو هه‌موو لایه‌كیش هاورِابوون له‌وه‌ى ده‌بێت لایه‌نه‌كان به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكه‌ن و پشتگیری كه‌سانى ئاژاوه چی نه‌كه‌ن و كێشه‌و بچوكه‌كان نه‌گۆرِن به‌كێشه‌ى گه‌وره . له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رى هه‌ریه‌ك له‌یسته‌كانى هاوپه‌یمانى كورستان گۆرِان یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامى پارته‌كانیش هه‌ریه‌ك له یه‌كێتى و پارتى و گۆرِان و سۆشیالیت و شیوعى و كۆمه‌ڵی ئیسلامى و یه‌كگرتووى ئیسلامى و زه‌حمه‌تكێشان ئاماده‌بوون
|