|
سه‌رۆكی جكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاوی دوكان- چه‌مچه‌ماڵی كرده‌وه |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
شەممە, 27 شوبات 2010 13:20 |
|
 هه‌ژاربابان
له‌سه‌ردانێكیدا بۆسنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ 26/2/2010 دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاوی دوكان چه‌مچه‌ماڵی كرده‌وه كه بۆیه‌كه‌مجار و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری كۆتایی هێنا به‌كێشه‌ی كه‌م ئاوی له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدا . پاش كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌م پڕۆژه‌یه كردوو وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌وو رۆژی خستۆته سه‌ریه‌ك له‌پێناو خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیاندا . له‌سه‌ره‌تای ئه‌و مه‌راسیمه‌دا كه به‌و هۆیه‌وه له‌بناری مه‌قان ساز كرابوو عه‌لی ره‌ئوف قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌وته‌یه‌كیدا به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی حكومه‌تی كردوو سوپاسی كرد كه به‌رده‌وام راسته‌وخۆ چاودێری كاروباره‌كانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات و به‌رده‌وام له‌خه‌می چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كاندا یه قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌و وتاره‌دا به‌مشێوه‌یه ئاماژه‌ی به خه‌مخۆری سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد بۆكاروباره‌كانی چه‌مچه‌ماڵ : به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاك دكتۆر به‌رهه‌م
میوانانی ئازیز …..
به‌ناوی قائمقامییه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومییه‌كان و ته‌واوی دانیشتوانی سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه .. به‌خێر هاتنتان ده‌كه‌ین به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت .. له‌سه‌ردانی پێشوی به‌ڕێزتان دا له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان دا بۆ چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش چه‌ند به‌ڵێنێكتان به‌ئێمه دا كه بریتیبوون له ته‌واوكردن و په‌له‌كردن له پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاوی دوكان بۆچه‌مچه‌ماڵ و دروستكردنی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال و هێنانه‌وه‌ی به‌شێك له‌روفاتی قوربانیانی ئه‌نفال . ئێمه زۆر خۆشحاڵین كه ئێستا ئه‌و به‌ڵێنانه به‌دی هاتوون و ئه‌وه ئه‌مڕۆ پڕٍۆژه‌ی ئاوه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری كێشه‌ی كه‌م ئاوی له‌ناوه‌ندی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحێكانی شۆڕش و ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند چاره‌سه‌ر ده‌كات . كه زیاتر له140هه‌زار كه‌س راسته‌وخۆ سودمه‌ند ده‌بن له‌م پڕۆژه‌یه هه‌روه‌ها مۆنۆمێنتی ئه‌نفال كه‌خۆتان به‌ردی بناغه‌كه‌یتان دانا ئێستا ده‌ستكراوه به‌كاركردن بۆدروستكردنی و بووه‌ته‌مایه‌ی خۆشحاڵی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال .
هه‌ر وه‌ك ئاگاداریشن له‌ژێرچاودێری راسته‌وخۆی به‌ڕێزتاندا .وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال به‌شێوازێكی زانستیانه رووفاتی منداڵه ئه‌نفال كراوه‌كانیان له‌گۆڕستانی دووبس ده‌رهێناوه‌و دوای جیاكردنه‌وه‌ی ئێسكوپروسكه‌كان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرێ له‌به‌رواری 14/4/2010له‌یادی 22مین ساڵرۆژی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا بهێنرێنه‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ و له‌م مۆنۆمێنته‌دا به‌خاك بسپێردرێن كه ئه‌وه‌ش ئاواتی تێكڕای دانیشتوانی ئه‌م سنوره‌یه به‌تایبه‌ت كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفاله‌كان .كه زیاتر له20ساڵه چاوه‌ڕوانن مه‌زارگه‌یه‌ك بۆئازیزانیان دروست بكرێت ئێمه له‌كۆتاییدا جارێكی تر به‌خێرهاتنی به‌ڕێزتان و وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام ئێره‌تان به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌و له‌خه‌می چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانماندا بوون سوپاسی خه‌مخۆری و په‌رۆشیتان ده‌كه‌ین و به‌خێربێن سه‌رچاومان هاتن
له‌گه‌ل َ ئه‌وپه‌ڕی رێزماندا پاش ئه‌وه‌ش قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ داوای له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد به‌و بۆنه‌یه‌وه وتارێك پێشكه‌ش بكات . سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه ئه‌مڕۆ له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌نێو هاوڵاتیاندا به‌تایبه‌ت كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوه‌كان ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌نه‌وه‌و ووتی ئه‌م پڕۆژه‌یه له ئه‌نجامی شه‌و نخونی و ماندوو بوونی تێمێكی ئه‌ندازیاری دێت كه‌ماوه‌ی دووساڵه سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ن و ئێساش هاتۆته به‌رهه‌م و وا ئه‌مڕۆ ده‌یكه‌ینه‌وه . سه‌رۆكی حكومه‌ت ووتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان تا ته‌واوی خواسته‌كانتان جێبه‌جێ ه‌بێت و من ناتوانم بڵێم له‌شه‌وو رۆژێكدا هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین به‌ڵام گفتی ئه‌وه‌تان پێدده‌ده‌م شه‌وو رۆَژ بخه‌یه‌نه سه‌ریه‌ك و كاربكه‌ین له‌پێناو خزمه‌تكردن و خۆشگوزه‌رانی ئێوه‌دا وتیشی ئێمه دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و ئیماكانیه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مانه ته‌رخانی ده‌كه‌ین بۆپێشخستنی ژیانی هاوڵاتیان و په‌ره‌دان به‌بواره‌كانی ژیان . دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌به‌رواری 14/4/2010 له‌یادی 22 ساڵه‌ی كاره‌سالتی ئه‌نفال هه‌موومان له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵً پێشوازی ده‌كه‌ین له هێنانه‌وه‌ی به‌شێك له‌روفاتی ئه‌نفاله‌كان كه ئێستا تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال خه‌ریكی ده‌رهێنانیانن له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی دبس . دوای ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پڕۆژه‌ی دروستكردنی مۆنۆمێنتی ئه‌نفالی كردوو به‌شه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕی 6ملوێن دۆلار دروست ده‌كرێ و ئێستاش قۆناغی یه‌كه‌می ده‌ستی پێكردووه كه بریتیه له‌دروستكردنی سیاج و گۆڕستانێك بۆ ئه‌و 172 منداڵه‌ی له‌پڕۆسه‌ی ئه‌نفالدا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و ئێستاش له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سنوری قه‌زای دبسدان و تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌نفال سه‌رقاڵی ده‌رهێنانیانن.
|