|
رێگاى ته‌كیه‌ى جه‌بارى _قادركه‌ره‌م قیرتاو ده‌كرێ و به‌نداوێكى گه‌وره‌ش له‌ناحیه‌ى قادركه‌ره‌م دروست ده‌كرێت / هه‌ژاربابان |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
دووشەممە, 22 شوبات 2010 12:18 |
|
وه‌فدێكى بالاَِی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه پێك هاتبوون له شێخ نه‌جات نه‌قشبه‌ندى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له‌لیژنه‌ى بالاَی بوژاندنه‌وه‌ى گه‌رمیان و ئه‌ندازیار ئه‌كره‌م ره‌سوڵ به‌رێوبه‌رى گشتى به‌نداوه‌كان له‌وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و ژماره‌یه‌كى تر له كادر‌و ئه‌ندازیارانى حكومى رۆرژى 21/2/2010 سه‌ردانى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵیان كردوو چه‌ند پرِۆژه‌یه‌كیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و مژده‌ى ئه‌نجامدانى چه‌ند پرِۆژه‌یه‌كى گرنگیان به‌دانیشتوانى ناوچه‌كه دا وه‌ك دروستكردنى به‌نداوێك له‌ناحیه‌ى قادركه‌ره‌م و قیرتاو كردنى رێگاى نێوان قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی ته‌كیه‌ى جه‌بارى و قادركه‌ره‌م .
وه‌فده‌كه سه‌ره‌تا به‌یاوه‌رى عه‌لی ره‌ئوف قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانى گه‌رِه‌كى سه‌روه‌رانیان كردوو چه‌ند پرِرۆژه‌یه‌كیان به‌سه‌ر كرده‌وه كه له‌سه‌ر بودجه‌ى بوژاندنه‌وه‌ى گه‌رمیان ئێستا له‌قۆناغى جێبه‌جێكردندان وه‌ك دروستكردنى سێ خوێندنگاى هه‌ژده پۆلی و تۆرێ ئاوه‌رِۆی گه‌ره‌كه‌ى سه‌روه‌ران كه به‌یه‌كێك له‌پرِۆژه ستراتیژییه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت . دواتر وه‌فده‌كه به‌یاوه‌رى قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانى ناحیه‌ى قادر كه‌ره‌میان كردوو مژده‌ى ئه‌نجامدانى دوو پرِۆژه‌ى ستراتیژیان دا به‌دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه . ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ به‌رێوبه‌رى گشتى به‌نداوه‌كان له‌وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان تایبه‌ت به‌ماڵپه‌رى قائمقامیه‌تى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵی راگه‌یاند . له‌و 200ملوێن دۆلاره‌ى بۆبوژاندنه‌وه‌ى گه‌رمیان ته‌رخان كراوه .بری 2ملوێن دۆلار ته‌رخان كراوه بۆدروستكردنى به‌نداوێك له‌باشورى ناحیه‌ى قادركه‌ره‌م كه روبه‌رى 160دۆنم زه‌وى داگیر ده‌كات و 500دۆنم زه‌ویش به‌راو ده‌كات . ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئه‌و به‌نداوه 3تا 4 ملوێن م3ئاو گلده‌داته‌وه‌و سودێكى گه‌وره‌ى ئابورى و ژینگه‌یی به‌و ناوچه‌یه ده‌گه‌یه‌نێ و كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گونده‌كان و ناوچه‌كه‌ش ده‌گۆرِێت بۆناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى . به‌رێوبه‌رى گشتى به‌نداوه‌كان ووتى ئه‌و به‌نداوه 20م به‌رز ده‌بێت و زیاد له1000مه‌تریش درێژ ده‌بێت . راشیگه‌یاند هاوكات پرِۆژه‌ى قیرتاوكردنى رێگاى چه‌مچه‌ماڵ ناحه‌یه‌ى ته‌كیه‌ى جه‌بارى ناحیه‌ى قادركه‌ره‌م ئه‌خه‌ینه بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه كه پرِۆژه‌یه‌كى زۆر ستراتیژییه‌و پێداویستییه‌كى زۆر گه‌وره‌ى هاولاَتیانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یه . هه‌رله‌مباره‌یه‌وه عه‌لى ره‌ئوف قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند ئه‌نجامدانى ئه‌م پرِۆژانه پاش ئه‌و به‌ڵینانه دێت كه به‌رِێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ئێمه‌ى دا‌و ئه‌مه‌ش جارێ سه‌ره‌تایه‌و چه‌ندین پرِۆژه‌ى گرنگى تر به‌رێه‌وه‌ن كه خزمه‌تێكى گه‌وره به‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌ن . قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ ووتى ئه‌م ناوچه‌یه واته سنورى هه‌ردووناحه‌ى ته‌كیه‌ى جه‌بارى و قادركه‌ره‌م قوربانییه‌كى زۆریان داوه‌و قورسایی پرِۆسه‌ى ئه‌نفال لێره‌دا جێبه‌جێ كراوه هه‌ربۆیه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆى ده‌زانێت ئێستاخزمه‌تیان بكات و پێداویستییه‌كانیان بۆدابین بكات . وتیشی هه‌ردوو پرٍِۆژه‌كه له‌ناو ساڵى 2010دا ده‌خرێنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه پشت به‌خوا رێگاكه هه‌رله‌ناوساڵی 2010دا ته‌واو ده‌بێت و به‌نداوه‌كه‌ش نزیكه‌ى یه‌ك ساڵ نیو ده‌خایه‌نێت . |
|
دواهەمین نوێکراوە ( دووشەممە, 22 شوبات 2010 12:42 )
|