|
قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵ ده‌رچووانى په‌یمانگاى مامۆستایانى چه‌مچه‌مالدا كۆبۆیه‌وه |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
چوار شەممە, 17 شوبات 2010 12:57 |
|

پاش ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ 17/2/2010 ژماره‌یه‌ك له‌ده‌رچوانى په‌یمانگاى ته‌كنیكى چه‌مچه‌ماڵ خۆپێشاندانێكى هێمنانه‌یان ئه‌نجامدا بۆ به‌رده‌م قائمقامییه‌تى چه‌مچه‌ماڵ و داوایانكرد داین بمه‌زرێنن .عه‌لی ره‌ئوف قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵیاندا كۆبۆیه‌وه‌و گوێی له‌داواكارییه‌كانیان گرت . قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هه‌ر ئه‌مرِۆ له‌وه‌زاره‌تى په‌ره‌وه‌رده ناوى ژماره‌یه‌ك مامۆستا به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندن هاتۆته‌وه ئێمه ئه‌و ناوانه ده‌بینین و به‌رده‌ارد له‌نێوان ناوه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌ریه‌كێك له‌ئیَوه ناوى له‌و لیسته‌دا نه‌بێت ئه‌وا ئه‌وا ئێمه ناوه‌كه‌ى به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌و داوا ئه‌كه‌ین دایبه‌مزرێنن . قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ وتیشی مافی خۆتانه دابمه‌زرێن و له‌بواره‌كانى خۆتاندا خزمه‌ت بكه‌ن . ده‌رچوانى په‌یمانگاى مامۆستایانى چه‌مچه‌ماڵ له‌رێگاى سكالاَیه‌كه‌وه كه دايه‌نه قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ داواینكرد هه‌رچی زووه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دایان بمه‌زرێنێ |