|
قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ پێشوازى كرد له وه‌فدێكى تیمى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كه‌ركوك له‌سوپاى ئه‌مریكا |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
چوار شەممە, 17 شوبات 2010 06:37 |
|

له‌دیوانى قائمقامییه‌تى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ رۆژى 15/2/2010عه‌لى ره‌ئوف قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ پێشوازى كرد له‌وه‌فدێكى تیمى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى كه‌ركوك له‌سوپاى ئه‌مریكا كه‌پێك هاتبون له‌مسته‌ر چارلس ئه‌فسه‌رى سوپاى ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك و چه‌ند ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندێكى كونسوڵ گه‌رى ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك . وه‌فده‌كه ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان خسته روو كه به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى سه‌ردانى چه‌مچه‌ماڵیان كردووه‌و ده‌یانه‌وێت له‌بواره جیاوازه‌كاندا هاوكارى ئیداره‌ى قه‌زاكه بكه‌ن . قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ خۆشحاڵى خۆى به‌سه‌ردانى وه‌فده‌كه نیشاندا‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئیداره‌ى چه‌مچه‌ماڵً ئاماده‌یه كار له‌گه‌ڵ سوپاى ئه‌مریكادا بكات له‌بواره جیاوازه‌كاندا له‌پێناو خزمه‌تكردنى دانیشتوانى شاره‌كه‌دا .ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌كه‌شێكى ئارام و بێ كێشه‌دا ده‌روات به‌رِێوه‌و له‌و روه‌وه چه‌مچه‌ماڵ زۆر بێ كێشه‌یه . وه‌فده‌كه خۆشحاڵ خۆیان نیشاندا له‌سه‌ر ره‌وشی قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ كه ژیان تیایدا له‌بارو دۆخێكى ئاسایی دا ده‌روات به‌رێوه‌و بارى ئه‌منیشی زۆرباشه
|