|
قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ داواى كرد ده‌سه‌لاَتى زیاتر بدرێته بنكه‌ى هاتوچۆى چه‌مچه‌ماڵ |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
چوار شەممە, 17 شوبات 2010 06:38 |
|

عه‌لى ره‌ئوف قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ له‌دیوانى قائمقامییه‌ت رۆژى 13/2/2010 پێشوازى كرد له عه‌قید ناسح ئه‌حمه‌د به‌رێوبه‌رى پۆلیسی هاتوچۆى گه‌رمیان و وه‌فیدێكى هاورِێی كه پێكهاتبوون له چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى به‌رِێوبه‌رایه‌تیه‌كه . له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه موقه‌ده‌م لوقمان حه‌سه‌ن به‌رێوبه‌رى پۆلیسی هاتوچۆى چه‌مچه‌ماڵ ئاماده‌ى بوو , قائمقانى چه‌مچه‌ماڵ خۆشحاڵی خۆى به‌سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێوبه‌رى هاتوچۆى گه‌رمیان نیشاندا و ئاماژه‌ى كرد به‌رۆڵى پۆلیسی هاتوچۆ له‌رێكخسته‌نه‌وه‌ى ژیانى رۆژانه‌و كار ئاسانى كردن بۆهاولاَتیان له‌روى هاتوچۆو سه‌لامه‌تى ژیانه‌وه . دواى ئه‌وه‌ش به‌رێوبه‌رى هاتوچۆى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ چه‌مچه‌ماڵ له‌نزیكه‌وه ئاگادرابوونه له‌بارودۆخى قه‌زاكه به‌تایبه‌ت پۆلیسی هاتوچۆ و ووتى ئێستا هاتوچۆى چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌ر به‌رِێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیانه‌و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو هاوكارییه‌كیان بكه‌ین و رێگه نه‌ده‌ین كاروبارى هاولاَتیانى چه‌مچه‌ماڵ له‌و روه‌وه په‌كى بكه‌وێت . قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ داواى كرد ده‌سه‌لاَتى زیاتر بدرێته بنكه‌ى هاتوچۆى چه‌مچه‌ماڵ بۆئه‌وه‌ى پێویست نه‌كات بۆ مامه‌ڵه‌یه‌ك رێگایه‌كى دوور ببرِن و سه‌ردانى گه‌رمیان بكه‌ن
|