|
قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ پێشوازى كرد له‌وه‌فدێكى سوپاى ئه‌مریكا له كه‌ركوك |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
یەک شەممە, 31 کانونی دووەم 2010 10:17 |
|

وه‌فدێكى سوپای ئه‌مریكا كه‌به‌رپرسیارێتى ره‌وشی ئه‌منى ناوچه‌كانى شوان و قه‌ره‌هه‌نجیرو له‌یلان یان له‌ئه‌ستۆیه ئه‌مرِۆ 31/1/2010 سه‌ردانى قائمقامییه‌تى چه‌مچه‌ماڵیان كردوو له‌لایه‌ن عه‌لی ره‌ئوف قائمقامى چه‌مچه‌ماڵه‌وه پێشوازیان لێكرا . وه‌فده‌كه كه له‌لایه‌ن عه‌قید عوسمان عه‌بدولاَ به‌رێوبه‌رى پۆلیسی ناحیه‌ى قه‌ره‌هه‌نجیره‌وه یاوه‌رى ده‌كران ئامانجى سه‌رداكه‌یان خسته روو كه‌به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌روه‌كانى ئه‌منى و گورِینه‌وه‌ى زانیاری له‌بواره جیاوه‌زه‌كاندا له‌نێوان ئیداره‌ى چه‌مچه‌ماڵ و سوپاى ئه‌مریكا سه‌ردانى ئێره‌یان كردووه . قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ خۆشحاڵی خۆى به‌سه‌ردانه‌كه نیشاندا‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هه‌رپه‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولادابیت ئێمه پێشوازى لێ ده‌كه‌ین وتیشی ئیداره‌ى چه‌مچه‌ماڵ ناوچه‌یه‌كى گرنگه‌و هاوسنورى كه‌ركوكه‌و پێویستمان به‌هه‌ماهه‌نگى باش هه‌یه له‌گه‌ڵ سوپاى ئه‌مریكادا . وه‌فده‌كه ئاماده‌یی خۆیان بۆكاركردن له‌روى ئه‌منى و بواره‌وكانى تر له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى چه‌مچه‌ماڵ نیشاندا‌و هه‌ردوولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوانیاندا هه‌بێت
|