|
قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ پێشوازى كرد له‌وه‌فدێكى فراكسوێنى كۆمه‌ڵی ئسلامى له‌په‌رِله‌مانى كوردستان |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
یەک شەممە, 31 کانونی دووەم 2010 07:09 |
|

وه‌فدێكى فراكسوێنى كۆمه‌ڵی ئیسلامى له‌په‌رِله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوون له‌په‌رله‌مان تاران سه‌باح به‌رزنجى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى و سه‌رگوڵ قه‌ره‌داخى ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى چه‌مچه‌ماڵیان كردوو له‌دێوانى قائمقامییه‌تى چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن عه‌لى ره‌ئوف قائمقامى چه‌مچه‌ماڵه‌وه پێشوازیان لیكرا . له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌حمه‌د مه‌وله‌وى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى چه‌مچه‌ماڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامى ئاماده‌ی بوو گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ى ره‌وشی شارى چه‌مچه‌ماڵ له‌بواره جیاوازه‌كانداو قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ خۆشاڵی خۆى به‌سه‌ردانه‌كه‌یان نیشاندا‌و رایگه‌یاند ئێمه هه‌روه‌فدێك كه‌سه‌ردانى ئێره ده‌كات به‌لامانه‌وه گرنگ نییه سه‌ربه‌چ لایه‌نێكه ئه‌وه‌ى گرنگه لاى ئێمه ئه‌وه‌یه په‌یامێك یان خزمه‌تێكى باشی پێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا بێت . وتیشی ئێمه ئه‌وه‌ى زۆر به‌ده‌ستییه‌وه گیرۆده‌ین كێشه‌ى ئیداریه كه فه‌رمانگه حكومییه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ هه‌ندێكیان سه‌ربه‌گه‌رمیان و هه‌ندێكیان سه‌ر به‌كه‌ركوك و سلێمانى و هه‌ولێرن و ئه‌وه‌ش كێشه‌و گرفتى بۆ هاولاَتیانی ئێمه دروستكردووه‌و بووه‌ته‌مایه‌ى ماندووبون زه‌حمه‌ت بۆدانیشتوانى چه‌مچه‌ماڵ . قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ داواى له‌وه‌فده‌كه كرد هه‌وڵ بده‌ن كارێكى وابكرێت ده‌سه‌لاَتى زیاتر بدرێته فه‌رمانگه حكومییه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ بۆئه‌وه‌ى بتوانن هه‌رلێره كاروباره‌كانی هاولاَتیان ته‌واو بكه‌ن و پێویست نه‌كات بچنه شاره‌كانى تر وه‌فده‌كه به‌ڵێنیان دا داواى قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ بگه‌یه‌ننه سه‌روو كاربكه‌ن بۆ پێدانى ده‌سه‌لاَتى ئیدارى زیاتر به‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ . هه‌رله‌درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یاندا وه‌فدی لیستى كۆمه‌ڵی ئیسلامى له‌په‌رِله‌مانى كوردستان سه‌ردانى شاره‌وانى چه‌مچه‌ماڵیان كردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى شاره‌وانیدا كۆبونه‌وه هه‌روه‌ها چوونه ناحیه‌ى ته‌كیه‌ى كاكه‌مه‌ندو له‌گه‌ڵ به‌رِێوبه‌رى ناحیه‌كه‌دا كۆبونه‌وه
|