|
وه‌زیری كاروكاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى سه‌ردانى چه‌مچه‌ماڵی كرد |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
شەممە, 30 کانونی دووەم 2010 10:26 |
|

به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كاروچالاكییه‌كانى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مرِۆ 30/1/2010 ئاسۆس گه‌رمیانى وه‌زیری كاروكاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵی كرد‌و له‌لایه‌ن عه‌لی ره‌ئوف قائمقامى چه‌مچه‌ماڵه‌وه پێشوازى لێكرا . پاش كۆبوه‌نه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانى قائمقامییه‌تى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ .به‌یاوه‌رى قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ و كاوه محه‌مه‌د به‌رِێوبه‌رى گشتى چاودێری كۆمه‌لاَیه‌تى سلێمانى بیناى داینگاى مندالاَنى چه‌مچه‌ماڵیان كرده‌وه كه‌به‌برِی 207 ملوێن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى هه‌رێمه‌كان دروستكراوه . وه‌زیری كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى به‌شه‌كانى داینگاكه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رِێوبه‌رو كارمه‌ندانى دایناگاكه‌دا چۆنێتى به‌رِێوه‌چوونى كاروباره‌كان و كێشه‌كه‌موو كورِییه‌كانیانى باس كرد .. دواى ئه‌وه‌ش وه‌زیری كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى به‌یاوه‌رى قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانى هه‌ردوو پرِۆژه‌ى دروستكردنى سه‌نته‌رى پاراستنى مندالاَنى كرد له‌ناوه‌ندى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ى شۆرِش سه‌ره‌تا سه‌ردانى پرِۆژه‌ى سه‌نته‌رى پاراستنى مندالاَنى چه‌مچه‌ماڵی كردوو به‌یاوه‌رى قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ و به‌رِێوبه‌رى گشتى چاودێری كۆمه‌لاَیه‌تى سلێمانى به‌شه‌كانی پرِۆژه‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه دواى ئه‌وه‌ش سه‌ردانى پرِۆژه‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌یان كرد له‌ناحیه‌ى شۆرِش و له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیارو ستافی جێبه‌جێكارى پرِۆرژه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه. هه‌ردوو پرِۆژه‌ى دروستكردنى بیناى سه‌نته‌رى پاراستنى مندالاَن له‌ناوه‌ندى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ى شۆرِش هه‌ریه‌كه‌و به‌برِی 719 ملوێن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى ئه‌نجام ئه‌درێن و ئێستا رێژه‌ى كاركردن تیایاندا كه‌یشتۆته سه‌روى 70% . هه‌ر له‌درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆچه‌مچه‌ماڵ وه‌زیری كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى سه‌ردانى پیرو په‌ككه‌وته‌كانى كردوو چووه ماڵه‌كانیان و به‌یاوه‌رى قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ له‌گوزه‌رانیانى كۆڵییه‌وه . وه‌زیری كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌لێدوانیكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند ئامانَ له‌سه‌ردانه‌كه‌مان بۆچه‌مچه‌ماڵ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كار‌و پرِۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تییه لێره‌و ئاگاداربوونه له‌بارودۆخى چه‌مچه‌ماڵ و چۆنێتى به‌رِێوه‌چوونى ئیشوكاره‌كانٍ . ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد برِیارماندا لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنین له‌وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى بۆباشتر كردنى گوزه‌رانى پیرو په‌ككه‌وته‌كان و لیژنه‌كه‌ش له‌سبه‌ینىَ وه ده‌ست به‌كار ده‌بێت . راشیگه‌یاند ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌رِێوبه‌رایه‌تییه‌ك له‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌وى هه‌موو ئیشوكاره‌ئیدارییه‌كان لێره ته‌واو بكرێن و پێویست نه‌كات كه‌م ئه‌ندامان بچنه گه‌رمیان و شاره‌كانى تر بۆ رایی كردنى ئیشوكاره‌كانیان . وه‌زیری كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى ى وتى له‌گه‌ڵ قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌چه‌مچه‌ماڵ كردنه‌وه‌ى په‌یمانگای نابینایانمان تاوتوێ كردوو پاش هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشی شاره‌كه له‌و رووه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یمانگایه‌كى نابینایان لێره بكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ى نابینایانى ئه‌م شاره سودى لێوه‌رگرن
|