|
قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ رۆژی 7/1 ده‌كه‌ینه رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری چه‌مچه‌ماڵ |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
پێنج شەممە, 28 کانونی دووەم 2010 11:52 |
|

قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ داواده‌كات رۆّی 1/7ی هه‌مووساڵێك كه‌یادی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌یه له‌ساڵی 1946 له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ناوی [چه‌مچه‌ماڵ ]بكرێته رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری له‌چه‌مچه‌ماڵ و ساڵانه یادی بكرێته‌وه . له‌لێدوانێكیدا عه‌لی ره‌ئوف قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد رۆژی 1/7 كه یه‌كه‌م رۆژنامه ده‌رچووه له‌چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌مساڵ 64 ساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌رده‌بێت رۆژێكی پیرۆز‌و مێژوییه بۆچه‌مچه‌ماڵ و جێگای خۆیه‌تی شانازی پێوه بكه‌ین . ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئێمه پێمان باشه به‌هاوكاری رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی شاری چه‌مچه‌ماڵ ئه‌و رۆژه بكه‌ینه رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری له‌چه‌مچه‌ماڵ و مه‌راسمی تایبه‌تی بۆساز بكه‌ین قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ ووتی .ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه 64ساڵ له‌مه‌و به‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی شاكیر قه‌تاح قائمقامی ئه‌وكاته‌ی چه‌مچه‌ماڵ شاكارێكی مه‌زنه‌و جێگای ئه‌وه‌یه رێزی گه‌وره له‌پیاوه‌مه‌زنه بنرێت هه‌ربۆیه ئێمه بڕیارماندا هۆڵی بۆنه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ به‌ناوی شاكر فه‌تاحه‌وه ناوبنێین . راشیگه‌یاند ئێمه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیرانی چه‌مچه‌ماڵدا داده‌نیشین بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ین به‌هه‌موو لایه‌ك به‌رواری 1/7 هه‌مووساڵێك بكه‌ینه یاد=ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری له‌چه‌مچه‌ماڵدا و ساڵانه مه‌راسیمی بۆساز بكه‌ین و بیكه‌ینه نه‌ریتێك بۆئێستا ئاینده‌ی شاره‌كه‌مان |
|
دواهەمین نوێکراوە ( پێنج شەممە, 28 کانونی دووەم 2010 12:04 )
|