| خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ كۆمه‌ك بۆوڵاتی هایتی كۆده‌كه‌نه‌وه |
|
|
|
| نسوارەوە لەلایەن 8888 |
| چوار شەممە, 27 کانونی دووەم 2010 11:52 |
![]() دانیشتوانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیان كرد به‌كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆخه‌ڵكی وڵاتی هایتی كه به‌هۆی بوومه له‌رزه‌یه‌كی وێرانكه‌ر توشی نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌هاتوون رێكخراوی بوژانه‌وه‌ی شار له چه‌مچه‌ماڵ كه ریكخراوێكی ئێن جی ئۆیه سه‌رپه‌رشتی كۆكردنوه‌ی كۆمه‌كه‌كه ده‌كت و چه‌ندین بنكه‌ی له‌شوێنه جیاوازه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵ داناوه ، مه‌ریوان كه‌ریم هه‌موه‌ندی، سه‌رپه‌رشتیاری رێكخروای بوژانه‌وه‌ی شار، رایگه‌یاند جه‌ماوه‌رێكی زۆر هاتوون به مه‌به‌ستی پاره‌دان به‌و سندوقه‌ی بۆ ئه‌م كاره ته‌رخان كراوه‌و ئامانج له‌م چالاكییه‌ش دروستكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری و به‌خشینه له ناو هاوڵاتیانی كورددا و ئامانجی دووه‌م كۆمه‌كیكردنی گه‌لی لێقه‌وماوی هایتییه ، راشیگه‌یاندسوپاسی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ین به ده‌نگ بانگه‌وازی خیرََخووازی مرۆڤانه‌مانه‌و هاتن و ناردنی ئه‌م كۆمه‌كانه‌ش له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌ك كۆده‌كرێته‌وه وپاشان له رێگای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی وڵاتی لێقه‌وماوی هایتی ده‌كرێت . |