|
وه‌فدێكی وڵاتی نه‌رویج سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیان كرد |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
چوار شەممە, 27 کانونی دووەم 2010 11:24 |
|
وه‌فدێكی وڵاتی نه‌رویج كه له‌چوار پارێزه‌رو راویشكاری یاسایی پێك هاتوون به‌یاوه‌ری به‌دره‌دین ساڵح رێكخه‌ری كاروباره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وڵاتی نه‌رویج رۆژی 26/1/2010 به‌سه‌ردانێك گه‌یشتنه قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و له‌لایه‌ن عه‌لی ره‌ئوف قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ و ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفاله‌وه له‌دیوانی قائمقامییه‌تی چه‌مچه‌ماڵ پێشوازیان لیكرا . پاش كۆبونه‌وه‌یه‌كی كورت وه‌فده‌كه به‌یاوه‌ری قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ چوونه هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی چه‌مچه‌ماڵ و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سوكاری قوربانیای ئه‌نفالدا كۆبونه‌وه له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌وته‌یه‌كیدا به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كه‌ی كردوو ئاماژه‌ی به‌گه‌وره‌یی كاره‌ساتی ئه‌نفال كردوو داوای كرد هه‌رچی كه‌سێك ده‌ستی له ئه‌نفالدا هه‌یه چاره‌نووسی وه‌ك عه‌لی كیمایی بێت و بگات به‌سزای خۆی . قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ ووتی ئه‌نفال زامێكی گه‌وره‌یه به‌جه‌سته‌ی ئێمه‌وه‌و ناوچه‌كه‌مان ناوچه‌یه‌كی كاره‌سات باره‌و داوا له‌ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌وان به‌چاوی خۆیان ده‌یبینن بیگه‌یننه وڵاتی خۆیان و حكومه‌تی نه‌رویج ناچاربكه‌ن ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید بناسی َ هه‌روه‌ها ووتی ئه‌نفال بووه‌ته ناسنامه‌ی شاره‌كه‌ی ئێمه‌و ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردین گه‌وره‌ترین قوربانیمان داوه . دوای ئه‌وه‌ش وه‌فده‌كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆكوردستان خته روو كه به‌مه‌به‌ستی بینینی گه‌وره‌یی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و كیمیا باران هاتوون تا له‌وڵاتی نه‌رویژ بیكه‌نه كه‌یسێك و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی نه‌رویج وه‌ك تاوانی جینۆساید بیناسێت راشیانگه‌یاند جگه له‌چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵبجه سه‌ردانی ناوچه‌كانی گه‌رمیان به‌تایبه‌ت ناحیه‌ی رزگاری ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها دۆڵی بالیسانیش به‌سه‌رده‌كه‌ینه‌وه‌و یه‌ك هه‌فته له‌كوردستان ده‌مێنینه‌وه . دوای ئه‌وه‌ش به‌دره‌دین ساڵح رێكخه‌ری كاروباره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وڵاتی نه‌رویژ له‌وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و وه‌فده له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم هاتوون و ئێمه ده‌ستخۆشیان لی ده‌كه‌ین كه‌كاتی خۆیان له‌پێناو ده‌رخستنی نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد ته‌رخان ده‌كه‌ن. راشگه‌یاند بانگهێشتكردنی ئه‌م وه‌فده له‌چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندایه بۆناساندنی تاوانه‌كانی كیمیا باران و ئه‌نفال به‌تاوانی كۆمه‌ڵ كوژی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه . پاشان وه‌فده‌كه چوونه ناحیه‌ی شۆڕش و به‌یاوه‌ری به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی شۆرش سه‌ردانی چه‌ند ماڵكی كه‌سوكاری ئه‌نفالیان كردوو به‌چاوی خۆیان گوزه‌رانیانیان بینی
|