| وبه‌ئاماده‌بوونی قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵكه‌ندنی یه‌كه‌م بیری نه‌وت له‌سه‌نگاو ده‌ستی پێكرد |
|
|
|
| نسوارەوە لەلایەن 8888 |
| چوار شەممە, 27 کانونی دووەم 2010 11:01 |
|
له‌مه‌راسیمێكی فراواندا و به‌ئامده‌بوونی عه‌لی ره‌ئوف قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ و مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ته‌ها زه‌نگه‌نه به‌ڕێوبه‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وحاكم عومه‌ر به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی سه‌نگاو و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌دانیشتوانی سنوری ناحیه‌ی سه‌نگاو رۆژی 25/1/2010لێدانی یه‌كه‌م بیره نه‌وت له‌گوندی كه‌ڵانی سه‌ربه‌ناحیه‌ی سه‌نگاو له‌لایه‌ن كۆمپانیای سته‌رلینك ئینجری ده‌ستی پێكردكه 4200 مه‌تر قوڵ ده‌بێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ته‌واو بكرێت . ئه‌ندی كرۆس سه‌رۆكی كۆمپانیای سته‌رلینك ئینجری له‌وته‌یه‌كیدا كه له‌و مه‌راسیمه‌دا پێشكه‌شی كرد ئاماژی به‌گرنگی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌كردوو وتی ئه‌م پڕۆژه‌یه خێر‌و به‌ره‌كه‌تێكی زۆره بۆكوردستان به‌گشتی و بۆخه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به‌تایبتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌مرۆ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌لێدانی یه‌كه‌م بیری نه‌وت له‌م ناوچه‌یه‌و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین له‌ناوچه‌كانی تریش بیری نه‌وت لێ ئه‌ده‌ین . دواتر قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی كرد به‌رۆڵی نه‌وت له‌بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری كوردستان و ووتی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌نگاو له‌پێناو ئه‌م رۆژه‌دا قوربانییه‌كی زۆریان داوه‌و هه‌زاران رۆڵه‌یان ئه‌نفال و شه‌هید بووه‌و ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می ره‌نجه‌كه‌یان ببینن . قائمقامی چه‌چه‌ماڵ ووتی لێدانی یه‌كه‌م بیری نه‌وت له‌م ناوچه‌یه سه‌ره‌تایه‌كه بۆده‌ركه‌وتنی گرنگی ناحیه‌ی سه‌نگاو له‌روی ئابوورییه‌وه‌و ئێمه داوا له‌خه‌ڵكی به‌رَیزی سه‌نگاو ده‌كه‌ین هاوكاری ستافی كۆمپانیای جێبه‌جی كاری ئه‌م پڕۆژه‌یه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وت و بێت و ببیته بنه‌مایه‌ك بۆخۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیانی كوردستان . دوای ئه‌وه‌ش ته‌ها زه‌نگه‌نه به‌ڕێوبه‌ری گشتی له‌وزاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و كۆمپانیایه به‌پێی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتۆته ئێره‌و ئامانجیان ده‌رهێنانی نه‌وت و گازی سروشتییه ته‌ها زه‌نگه‌نه ووتی ئه‌م بیره نه‌وته 4200 مه‌تر قوڵ ده‌بیت و له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ته‌واو ده‌كریت راشیگه‌یاند لێدانی یه‌ك بیری نه‌وت زیاد له200 ملوێن دۆلاری تی ده‌چێ. پاشان قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌هۆڵی بۆنه‌كانی ناحیه‌ی سه‌نگاو به‌ئاماده‌بوونی به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی سه‌نگاوو ته‌ها زه‌نگه‌نه به‌رێوبه‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی سامانه سرشتییه‌كان و به‌رێوبه‌رانی ته‌ندروستی و په‌وره‌ده‌و كشتوكاڵ و ئاوه‌دانكدرنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوانی كردوو له‌كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانیانی كۆڵییه‌وه . |