| درۆگبا: به‌فشاری كوڕه‌كه‌م پۆزشم هێنایه‌وه |
|
|
|
| نسوارەوە لەلایەن 8888 |
| دووشەممە, 21 کانونی یەکەم 2009 10:15 |
![]() دیدی درۆگبای كۆتدیڤواری‌و هێرشبه‌ری به‌توانای یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی به‌فشاری ئیساكی كوڕی پۆزشی بۆ راهێنه‌ر هێناوه‌ته‌وه. له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دیدی درۆگبای كۆتدیڤواری‌و هێرشبه‌ری به‌توانای یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌هه‌میشه ئیساكی كوڕی ئامۆژگاری ده‌كات‌و داوای لێده‌كات له‌یاریگاكاندا نه‌رمی بنوێنێت. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه كوڕه ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵه‌كه‌ی هه‌میشه سه‌رزه‌نشتی ده‌كات‌و ئاگاداری ده‌كاته‌وه، له‌وه‌ی له‌نێو یاریگادا ره‌خنه له‌ناوبژیوان نه‌گرێت‌و دژی بڕیاره‌كانی نه‌وه‌ستێته‌وه. وتیشی "به‌فشاری كوڕه‌كه‌م، پۆزشم بۆ ئه‌و راهێنه‌ره هێنایه‌وه كه‌له‌یاری نێوان یانه‌كه‌م‌و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێرینی وه‌رزی پێشووی خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ره‌خنه‌ی توندم له‌بریاره‌كانی گرت". |