| د. رۆژان یاسین، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و نه‌زۆكی: |
|
|
|
| نسوارەوە لەلایەن 8888 |
| پێنج شەممە, 17 کانونی یەکەم 2009 11:09 |
![]() ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ده‌بێت داهێنانێكی نوێی زانستی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌كوردستانیشدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت. ئه‌ویش منداڵی ناو شوشه (گفل انابیب). بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كاره زانستیه‌وه، چه‌رمو ئه‌م دیداره‌ی له‌گه‌ڵ د. رۆژان یاسین .سازكرد. چه‌رمو: مه‌به‌ست له‌منداڵی به‌لوره چییه؟ وه‌ڵام: منداڵی بلوره: ئه‌و منداڵه‌یه كه به‌پیتاندنی هێلكه‌ی پێگه‌یشتوو دروستده‌بێ. ئه‌و هێلكانه‌ش له‌هێلكه‌دانی ئافره‌ته‌كه‌وه ده‌رده‌هێنرێت‌و له‌گه‌ڵ تۆوی پیاوه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت تێكه‌ڵ ده‌كرێن. منداڵی بلوره ده‌مێكه له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌یه. یه‌كه‌م منداڵی بلوره كه‌سه‌ری گرتبێت له‌ساڵی 1978 بووه، تائێستاش به‌ملیۆنان منداڵ له‌و رێگه‌یه‌وه له‌دایكبوون. چه‌رمو: چ كاتێك ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كرێت؟ وه‌ڵام: منداڵی بلوره له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌كرێت: 1. نه‌زۆكی به‌بێ هۆی دیاریكراو. 2. لاوازبوونی تۆوی پیاو. 3. داخستنی واتا گیرانی هه‌ردوو بۆری مناڵدانی ئافره‌ته‌كه. 4. لاوازبونی هێلكه‌دانی ئافره‌ت. 5. نه‌خۆشی (endoreteriosis). 6. سه‌رنه‌كه‌وتنی پیتاندنی ناسروشتی (تلقیح صناعی). چه‌رمو: ئایا ئه‌و كاره ئێستا له‌كوردستاندا ده‌كرێت؟ وه‌ڵام: به‌ڵێ، ئێستا له‌كوردستاندا منداڵی بلوره هه‌یه‌و سه‌ركه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێناوه. تائێستا چه‌نده‌ها ئافره‌ت‌و پیاو كه ساڵانێكی زۆر منداڵیان نه‌بووه، ئێستا به‌منداڵی خۆیان شادبوونه‌ته‌وه. چه‌رمو: ئه‌و ئاماده‌كارییانه چین كه‌پێش ئه‌و كاره ده‌كرێن؟ وه‌ڵام: منداڵی بلوره به‌ئاماده‌كردنی هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه‌و پیاوه‌كه ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌ردوكیان باری ته‌ندروستیان باش بێت‌و كۆنترۆڵی فشاری خوین‌و شه‌كره‌یان بكرێت. ده‌بێت ره‌چاوی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌یان بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌وكاته‌دا له‌جگه‌ره‌كێشان‌و هه‌ندێك ده‌رمان دووربكه‌نه‌وه كه بۆ خۆلاوازكردن به‌كاردێت. پاشتر هێلكه‌دانی ئافره‌ته‌كه له‌رێگه‌ی ده‌رمانه‌وه به‌هێز ده‌كرێت. هه‌روه‌ها به‌سۆنار چاودێری ئافره‌ته‌كه ده‌كرێت تا بزانرێت چه‌ند هێلكه‌یه‌كی پێگه‌یشتو ئاماده ده‌بێت. چه‌رمو: له‌روی پزیشكیه‌وه منداڵی بلوره چۆن ده‌كرێت؟ وه‌ڵام: هێلكه پێگه‌یشتووه‌كان له‌رێگای به‌نجی گشتی یان نازور یان له‌ڕێگای به‌نجی ناوچه‌یی له‌ژێر چاودێری سۆنار ده‌رده‌هێنرێت. ئینجا هه‌ڵده‌ستێت به‌پیتاندنی چه‌ند هێلكه‌یه‌ك به‌تۆوی پیاوه‌كه كه‌پێشوه‌خت وه‌رگیراوه‌و ئاماده‌كراوه له‌تاقیگه‌ی تایبه‌ت. بۆئه‌م پیتاندنه ئینجا ده‌خرێته ناوشوێنی تایبه‌ت، بۆیه چاودێری ده‌كرێت تابزانرێت پیتاندنه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه یان نا كه رۆژێك تا دوو رۆژی پێده‌چێت. ئینجا له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ته‌كه (واته له‌تاقیگه) له‌لایه‌ن كه‌سی پسپۆڕ‌و تایبه‌ته‌وه سه‌یرده‌كرێت. ئه‌و (zygote) واتا هێلكه پیتاندراوه‌كه، كه‌بوون وه‌رده‌گرێته‌وه دیسان ده‌خرێته‌وه ناو مناڵدانی ئافره‌ته‌كه‌وه، كه‌به‌نجی گشتی ناوێت‌و ده‌رمان ده‌درێته ئافره‌ته‌كه. دوای دوو هه‌فته پشكنینی بۆ ده‌كرێت، بۆیه بزانرێت بووه به‌سك واتا دووگیان بووه. چه‌رمو: رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه چه‌مدێكه؟ وه‌ڵام: رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی منداڵی بلوره 20-30 %، ده‌توانرێت چه‌ند جارێكیش دووباره بكرێته‌وه. چه‌رمو: ئایا له‌هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ده‌كرێت؟ وه‌ڵام: مندڵی بلوره له‌هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ده‌كرێت. به‌ڵام تاوه‌كو ئافره‌ته‌كه گه‌نجتر بێت باشتره، واتا له‌ژێر چل ساڵه‌وه بێت رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی زیاتره. چه‌رمو: مه‌ترسی ئه‌م پرۆسه‌یه له‌چیدایه؟ وه‌ڵام: ترسناكی ئه‌م رێگایه بۆ منداڵ دروستكردن، ئه‌مانه‌ن: 1. زیاتر له‌یه‌ك منداڵ دروست بێت، واتا دایكه‌كه دوو یان سێ یان زیاتر منداڵ هه‌ڵده‌گرێت. بۆیه زیاتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌باری بچێت یان تووشی (com-plication) وه‌كو فشاری خوێن، یان شه‌كره یان منداڵبوونی پێشوه‌خت، كه‌م خوێنی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ منداڵبوون، خوێنه‌به‌ربون دوای منداڵبوون. 2. هێلكه‌دانیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ته‌حفیز ده‌بێت، ده‌بێـته هۆی ئازارێكی زۆر‌و رشانه‌وه‌و خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن. 3. توشبوونی هێلكه‌دان له‌ئاینده‌یه‌كی دوور به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانانه‌وه به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نچه (كه‌زۆر كه‌مه). 4. برینداربوونی كۆئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت، له‌كاتی وه‌رگرتنی یان دانانی هێلكه پیتێنراوه‌كه. 5. دروستبوونی منداڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی منداڵدانی ئافره‌ته‌كه (له‌سه‌ر بۆری ڤالوپ). چه‌رمو: ئایا جگه له‌م رێگایه چاره‌سه‌ری تر بۆ نه‌زۆكی هه‌یه؟ وه‌ڵام: جگه له‌ڕێگای منداڵی بلوره، رێگای پیتاندنی ناسروشتی هه‌یه، كه‌ده‌توانرێت بكرێت‌و له‌م ڕێگایه‌ش ئاسانتره. هه‌روه‌ها ئیشی قورسی‌و به‌نجی ناوێت. چه‌رمو: چی ئامۆژگاریه‌كتان بۆ ئافره‌تان هه‌یه؟ وه‌ڵام: له‌كاتێكدا منداڵی بلوره سه‌ریگرت، ده‌بێت ئه‌و دایكه دووگیانه زۆر ئاگاداری خۆی بێت. هه‌روه‌ها خۆشی بپارێزێت‌و به‌رده‌وام سه‌ردانی پزیشكی پسپۆری ئافره‌تان مناڵبوون بكات. |