|
له2009دا 17ملیار‌و 588ملوێن دینار له‌بواری پڕۆژه‌كانی كاره‌بادا له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ خه‌رجكراوه |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
چوار شەممە, 16 کانونی یەکەم 2009 07:15 |
|

له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردوودا له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌بری 17ملیار‌و 588ملوێن دینار چه‌نین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌بواری كاره‌باو روناككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا ئه‌نجام دراوه . به‌م شێوه‌یه . له سنوری كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ كۆمه‌ڵێك پرۆژه ئه‌نجام دراوه، به هه‌موو بواره‌كانیه‌وه، كه ئه‌مانه‌ن : 1_له بواری دانانی كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كه نوێ كان ،به بڕی 5ملیار‌و500ملوێن دینار ، پرۆژه جێ به‌جێ كراوه بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانی ده‌ورو به‌ری . 2_له‌بواری نۆژه‌ن كردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی هێڵه كۆنه‌كان ، به بڕی ( 3.378.000.000 ) سێ ملیار و سێ سه‌دو حه‌فتاو هه‌شت ملیۆن دینار عێراقی ، پرۆژه جێ به جێ كراوه ، له گه‌ڕه‌كه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانیده‌ورو به‌ری . 3_له‌بواری ڕووناك كردنه‌وه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو شار ، به بڕی نزیكه‌ی ( 1.010.000.000 ) ملیارێك و ده ملیۆن دینار عێراقی ، پرۆژه جێ به‌جێ كراوه ، له ( چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كیه‌ی كاكه مه‌ند) . 4_له‌بواری گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گونده‌كان ، به‌رده‌وام پرۆژه له‌جێ به‌جێ كردندایه ، تاوه‌ك و ئێستا بڕی ( 700.000.000 ) حوت سه‌د ملیۆن دینار عێراقی سه‌رف كراوه‌و ، ئه‌مه جگه له چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر كه له جێ به‌جێ كردنه بۆ ئێستا . له‌بواری ویستگه‌كانی گۆڕین : _كار كراوه بۆ گۆڕین و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ویستگه‌ی گۆڕینی چه‌مچه‌ماڵ له ( 50 میگا ) ه‌وه بۆ ( 126 میگا ) به بڕی (7) ملیار دیناری عێراقی . -له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ، مۆبایلێكی (25 میگا ) دابین ده‌كرێت ، بۆ گه‌ڕه‌كی ئه‌نفاله‌كانی چه‌مچه‌ماڵ. -دابین كردنی دوو مۆبایلی (10 میگا) و (15 میگا ) ، بۆ ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه مه‌ند ، له‌ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا . -دانانی ویستگه‌یه‌كی (33) به توانای (2*31.5 ) میگا له‌ناحیه‌ی شۆڕش ، كه ئێستا له قۆناغی دروست كردنی بیناكه‌ن ، به بڕی ( 6 ) ملیار دیناری عێراقی . -دانانی ویستگه‌یه‌كی (33) به توانای ( 2*16) میگا له ناحیه‌ی سه‌نگاو ، بیناكه‌ی و هێڵی (33) و فیده‌ره‌كانی ناو سه‌نگاو ته‌واو بوونه . -دانانی ویستگه‌یه‌كی (33) به توانای ( 2*16) میگا له ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر ، هێڵی ( 33) ه‌كه‌ی ته‌واو بووه و دروست كردنی ویستگه‌كه‌ش ، كۆمپانیای (زۆزگ) جێ به‌جێ ی ده‌كات .
|