|
ده‌قى وتارى قائمقام له‌كۆنفراسی گه‌شه‌پیَدانى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵدا |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
پێنج شەممە, 10 کانونی یەکەم 2009 06:48 |
|

سه‌ره‌تا به‌خیَر هاتن
له‌سه‌رتای ئه‌م ده‌رفته‌دا هه‌وڵده‌ده‌م باس له‌و قۆناغانه بكه‌م كه قه‌زاى چه‌مجه‌ماڵ پیَیدا تیَپه‌ریوه ،، به‌تایبه‌ت ئه‌و قۆناغانه‌ی كه تاوه‌كو ئیَستا كاریگه‌ریان له‌سه‌ر قه‌زاكه هه‌یه ...... سه‌ره‌تا باسی ئه‌و گۆرانكارییه دیموگرافییه ده‌كه‌م كه له‌سالیَ 1976 دا به سه‌ر پاریَزگای كه‌ركوكدا هات و چه‌مچه‌ماڵ و چه‌ند شارۆچكه و ناحییه‌كی تر له كه‌ركوك دابریَندران ئه‌مه‌ش به بریاریَكی سیاسی بۆ سرینه‌وه‌ی كورد بوونی كه‌ركوك ........... له‌و كاته‌وه چه‌مچه‌ماڵ گیرۆده‌ی كیَشه‌یه‌كی ئیداری گه‌وره‌یه چونكه تاوه‌كو ئیَستا چه‌مچه‌ماڵ راسته سه‌ر به‌پاریَزگاى سلیَمانییه به‌لاَم فه‌رمانگه كارگیَرِییه‌كانى له‌نیَوان پاریَزگاى سلیَمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و پاریَزگاى كه‌ركوكدا بوونه‌ته سیَ به‌شه‌وه‌و به‌مه‌ش دانیشتوانه‌كه‌ى توشی گرفت و ماندوبونیَكى زۆر ده‌بن و به‌رده‌وام كیَشه‌ى ئیداریان بۆ دروست ده‌بیَت ........... وه‌ك ئاگادارن هه‌ندیَ له كاره‌كانمان له ئیداره‌ی گه‌رمیانه و هه‌ندیَكی له سلیَمانییه و به‌شیَكیشیان ره‌نگه له‌كه‌ركوك بیَت ........ ئه‌مه‌ش بۆ خۆی یه‌كیَكه له به‌ته‌مه‌نترین و سه‌خترین كیَشه‌ی شارۆچكه‌كه‌و وایكردووه تاراده‌یه‌كی زۆر كار‌و باری ئیداری بئالۆزیَت و داهاتووی ئه‌م كیَشه‌یه‌ش به‌نده به جیَبه‌جیَكردنی ماده‌ی 140 به‌و پیَیه چه‌مچه‌ماڵ ده‌گه‌ریَته‌وه سه‌ر كه‌ركوك.
قۆناغیكی تر كه پرۆسه‌ی ئه‌نفال و ویَرانكردنی لادیَكانه ده‌ست پیَكردنی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و روخاندنی لادیَكان له ساڵى ( 1988 ) به‌شیَك بوو له نه‌خشه‌ی تیَكدانی سیسته‌می گه‌شه‌كردنی شار و ژیَرخانی ئابوری ناوچه‌كه و زۆربوونی كیَشه كۆمه‌لاَیه‌تی و عه‌شایه‌ریَكان، كه ناوچه‌كه‌یان تا سنوری ویَرانبوون برد....... من لیَره‌دا ژماره‌ی ناحییه‌كانی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به نمونه ده‌هیَنمه‌وه، به‌رله‌و گۆرینه دیمۆگرافییه و پرۆسه‌ی ئه‌نفال ، چه‌مچه‌ماڵ ته‌نها دوو ناحییه‌ی هه‌بووه (ئاغجه‌له‌ر ، سه‌نگاو )و هه‌موو لادیَكانی ده‌وروبه‌ری ئاوه‌دان و به‌رهه‌م هیَن بوونه ،به‌لاَم پاش ئه‌و كاره‌ساتانه لادیَكان نه‌ماوه و خه‌ڵكه‌كه هیَنراوه‌ته چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری ئه‌و خیَزانانه بوونه به خه‌ڵكیَكی بیَبه‌رهه‌م و هه‌ژار ، و به‌مه‌ش ژماره‌ی ناحییه‌كانی سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ زیادیكردووه بۆ (8) ناحییه ، وه‌ك ئاشكرایه ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ی خستووه‌ته سه‌ر چه‌مچه‌ماڵ. ئیَستا ژماره‌ی دانیشتوان له چه‌مچه‌ماڵ نزیكه‌ی 155 هه‌زار كه‌سه،ئه‌مه ریَژه‌یه‌كی زۆره . ئه‌مه‌ویَت ئاماژه به قۆناغی ته‌رحیلیش بده‌م كه ئه‌مه‌ش دووباره وایكردووه كه جاریَكی تر هه‌زاران خیَزان له ماڵ و حاڵی خۆیان له كه‌ركوك ده‌ربكریَن و ببنه خه‌ڵكیَكی هه‌ژار و بیَده‌ره‌تان و بنیَردریَن بۆ چه‌مچه‌ماڵ و تاوه‌كو ئیَستاش ئه‌و مۆركه به قه‌زاكه‌وه دیاره....... وه‌ك ئاگادارن گه‌ره‌گی ئاواره‌كان له شارۆچكه‌كه زۆره ، له كۆی ئه‌م بارودۆخانه كه زۆربه‌مان له دوور و نزیك ئاگادارین كه چه‌مچه‌ماڵ به‌شیَوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی گه‌شه‌ی نه‌كردووه به‌ڵكو هه‌ره‌مه‌كی بووه، ئیَستاش ئیَمه چه‌مچه‌ماڵیَكمان هه‌یه كه كاری تیَدا كراوه و به‌لاَم كه‌موكوریشی زۆره . بۆیه‌ده‌كریَ بڵیَین ئه‌نفال و راگواستنى كورده‌كان له‌شارى كه‌ركوك كه له‌لایه‌ن رژیَمى به‌عسه‌وه ئه‌نجامدران گه‌وره‌تریَن كاریگه‌ری نیگه‌تیڤیان هه‌بوه له‌سه‌ر ره‌وشی ژیان له‌م قه‌زایه‌دا كه‌تاوه‌كو هه‌نوكوش كاریگه‌رییه‌كه‌یان ماوه به‌لاَم من بروام به مۆدیَلیَكه كه باس له داهاتوو بكه‌ین بۆیه لیره‌دا داوا له‌ئاماده‌بوان ده‌كه‌م زیاتر پلانى چاره‌نوساز له‌م كۆنفراسه‌دا ئاماده بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى بزانین له‌داهاتودا چی بكه‌یه‌ن بۆئه‌وه‌ى شار به‌ره‌وه گه‌شاوه‌ترو پیَشكه‌وتن و ره‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بار بۆدابینكردن و ره‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بارو ته‌ندروست بۆنه‌وه‌كانى ئیَستاد داهاتومان
چاره‌سه‌ر بۆ گه‌شه‌پیَدان و به‌ره‌وپیَشبردنى قه‌زاكه له‌بواره جیاوازه‌كاندا چییه ؟
به‌دیدو بۆچونى ئیَمه ده‌بیَت كار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌بكریَت بتوانین ره‌وشی ژیان له‌م شاره‌دا به‌ره‌و باشتر ببه‌یه‌ن 1. كشتوكاڵ
وه‌ك ده‌زانن یه‌كیَك له‌كایه گه‌وره‌كانى ژیان و دابینكردنى بژیَوى بۆمرۆڤ و تیَكرِای بوونه‌وه‌ره‌كان له‌سه‌ر زه‌ویدا كشتوكاڵه بۆیه من پیَم وایه ئیَمه به‌هۆى په‌ره‌دان به‌كه‌رتى كشتوكاڵ له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌توانین قه‌زاكه‌مان تائاستیَكى باش پیَشبخه‌یه‌ن له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵدا (648107) دۆنم زه‌وى كشتو‌كاڵى هه‌یه به‌ڵام نزیكه‌ى (200000) دۆنم به‌كارهیَنراوه‌و قه‌زاكه‌ش (4000) جوتیارى تیَدایه. له‌سنورى پاریَزگاى سلیَمانیدا. چه‌مچه‌مالڕ 33%ى زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان داگیر ده‌كات زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ (106000) دۆنمیان ده‌یمن و به‌باران ئاوده‌دریَن ئه‌وانیش تریش به‌راون به‌و پیَیه ده‌توانین بڵیَین چه‌مچه‌ماڵ یه‌كیَكه له‌قه‌زا كشتوكاڵییه‌كانى سنورى پاریَزگاى سلیَمانى له‌ئیَستاداو له‌و ریَگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانین ئاستى بژیَوى دانیشتوانه‌كه‌ى پیَشبخه‌یه‌ن و بیكه‌یه‌ن به‌ناوچه‌یه‌كى كشتوكاڵی گرنگ دیاره ئه‌وه‌ش پیَویستى به‌پلانى ورد‌و تۆكمه هه‌یه‌كه به‌جۆریَك دابرِیَژریَت كه‌تا ئاینده‌یه‌كى دوور دانیشتوانى ئه‌م ناوچه‌یه له‌خه‌ڵكیَكى به‌كارهیَنه‌وه بكریَن به‌تاكیَكى به‌رهه‌م هیَن . پاشان ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان به تایبه‌ت ئه‌و گوندانه‌ی كه تا ساڵی 2003 له ژیَر ده‌ستی رژیَمدا بوون به‌راستی ئه‌مه له توانای ده‌سه‌لاتی ئیداری چه‌مچه‌ماڵ نییه به‌ته‌نها ،به‌لكو ئه‌مه پیَویستی به پلانی حكومه‌تی هه‌ریَمه
2 وه‌به‌رهیَنان ئیَمه له‌رِیَى وه‌به‌رهیَنانه‌وه ده‌توانین هه‌لی كار‌و پرِۆژه‌ى ستراتیژی و به‌به‌رهه‌م بخه‌یه‌نه گه‌رِ به‌شیَوازیَك به‌به‌رده‌وامى سودیان بۆدانیشتونه‌كه‌ى هه‌بیَت بتوانین پشت به‌به‌رهه‌مه‌كانیان ببه‌ستین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى قه‌زاكه‌و پیَشخستنى بواره جیاوازه‌كانى ژیان ئه‌مه‌ش به‌هاندانى سه‌رمایه‌دارانى ناوقه‌زاكه‌و سه‌رمایه‌دارانى ده‌ره‌كى و سه‌رمایه‌دارانى ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان ده‌كریَت تابیَن وه‌به‌رهیَنان له‌بواره جیاوازه‌كاندا بكه‌ن لیَره
3پلانى فه‌رمانگه‌كان له‌سه‌ر فه‌رمانگه حكومییه‌كان پیَویسته پلانى ورد‌و دارِیَژراوى گرنگیان هه‌بیَت بۆئاینده به‌جۆریَك ئه‌و كیَشانه‌ى ئیَستا هه‌ن به‌هۆى پلانى ئه‌وانه‌وه به‌شیَوه‌یه‌كى بنه‌رِه‌تى چاره‌سه‌ر بكریَن . فه‌رمانگه حكومیه‌كان هه‌ریه‌كه‌و به‌پیَی بوار‌و تایبه‌ت مه‌ندى خۆى ده‌بیَت نه‌خشه‌ى ئاینده‌ى شاره‌كه دابرِیَژن و سود له‌و كه‌موكورِیانه‌ى رابردوو وه‌رگرن و دوباره‌ى نه‌كه‌نه‌وه .
4 دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نیَك من پیَشنیار ده‌كه‌م ئه‌نجومه‌نیَكى پسپۆر له‌چه‌مچه‌ماڵ دابمه‌زریَت بۆ دارِشتنى پلانى ستراتیژى و خویَندنه‌وه‌ى ئاینده بۆئه‌وه‌ى له‌رِیَی ئه‌و پلانه‌وه نه‌خشه‌ى پیَداویستییه‌كانى ئاینده دابرِیَژین و به‌پیَی پیَوه‌ره زانستییه‌كانى گه‌شه‌ى دانیشتوان پرِۆژه‌كان تۆماربكه‌ین و چی زه‌رورو پیَویسته ئه‌وه بكه‌ین
5 كاراكردنى كارمه‌ندانى داموده‌زگا حكومییه‌كان
فه‌رمانگه‌كان ده‌بیَت بیر له شاره‌زاكردنى كارمه‌نده‌كانیان بكه‌نه‌وه له‌رِیَگه‌ى كردنه‌وه‌ى خولی تایبه‌ت و ناردنیان بۆبینینى خول له‌جیَگاكانى تر تا به‌سه‌ر دیارده‌ى رۆتین و به‌هه‌ده‌ر دانى كات دا زاڵببین و ئه‌و ریَگایه زوترببرِین كه له‌به‌رده‌ممان ماوه بۆگه‌یشتن به‌و ئاینده‌یه‌ى ئیَستا پلانى بۆدادرِیَژین
له‌كۆتاییدا
گرنگ ترین خاڵش سه‌باره‌ت به من ئه‌وه‌یه كه بتوانین خه‌لك رازیبكه‌ین و ئه‌وانیش هاوكارو پشتیوانمان بن له پلانریَژی بۆ گه‌شه‌كردن به لایه‌نی كۆمه‌لایه‌تی و پارستنی پاكوخاویَنی و خۆشه‌ویستنی حكومه‌تی كوردی ..... من قه‌سه‌یه‌كى ئیسماعیل بیَشكچی به‌نموونه ده‌هیَنمه‌وه كه‌ده‌ڵیَت (خراپترین حكومه‌تی كوردی باشتره له باشترین حكومه‌تی داگیركه‌ر)، به‌لام ئه‌م خۆشه‌ویستیه به ومانایه نا كه ره‌خنه نه‌گرین و چاوپۆشی له و هه‌لاَنه بكه‌ین كه به‌ر پرسیَك یان كۆمه‌ڵك كه‌س ده‌یكه‌ن به‌لام ئه‌مانه كه‌سیَكن ،كۆمه‌لیَكن ،نه ك ئستراتیژییه‌تی حكومه‌تی كوردی دیاره حكومه‌تیش به هه‌مان شیَوه خه‌ڵكی خراپی هه‌یه به‌لام ،هه‌ڵیه‌كی گه‌وره‌یه كه گه‌نجه‌كانمان له سه‌ر بیریَك گه‌وره‌بیكه‌ن حكومه‌تی كوردی پیَخراپ بیَت و ره‌فزی بكات ، هه‌موو ئه‌وه ده‌زانین حكومه‌ت بریتیییه له كۆمه‌ڵیَك دامه‌زراوه كه به‌پیَی یاساكان كارده‌كه‌ن بۆ به‌ریَوه‌بردنی كاره‌كانی ولاَت، كه‌واته ئه‌گه‌ر كه‌موو كورِی هه‌بیَت ئه‌وه‌تاوانى ئه‌و تاكه‌یه له‌و شویَنه‌دایه‌و ریَگا به‌و كه‌موكورِیه ده‌دات نه‌ك حكومه‌ت به‌گشتى .
یه‌ك خاڵی تریش هه‌یه كه‌من پیَمخۆشه لیَره‌دا ئاماژه‌ى پیَ بكه‌م ئه‌ویش رۆڵی ریَكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نییه له‌هاوكاریكردنى حكومه‌ت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك به‌شیَوازیَك سود به‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بگه‌یه‌نیَت و واله‌خه‌ڵك بكه‌ن كه هه‌رتاكیَك له‌جیَی خۆیه‌وه هه‌ست به‌به‌رپرسیاریَتى بكات هیوادارم كه ئه‌م كۆر و كۆنفرانسانه به‌رده‌وام بیَت . سوپاس و ده‌ست خۆشی له‌سه‌رجه‌م ئه‌وكه‌سانه ده‌كه‌م كه رۆڵیان بینى له‌سازدان و به‌ستنى ئه‌م كۆنفراسه‌دا هه‌رشا دو سه‌ركه‌وتوو بن
عه‌لی ره‌ئوف قائمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ
|