|
قائم قامى چه‌مچه‌ماڵ له‌دیدارێكى رۆژنامه‌ى ئاسۆدا سه‌رۆكى حكومه‌ت هاورِی َو كه‌س و خه‌مخۆرى كه‌سوكارى ئه‌نفاله". |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
پێنج شەممە, 26 تشرینی دووەم 2009 09:57 |
|

له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ئاسۆ كه ئه‌مرِۆ 25/11/2009 بلاَوكرایه‌وه عه‌لی ره‌ئوف قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه به‌رۆڵی گرنگى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات له‌خزمه‌تكردنى كه‌سوكارى ئه‌نفاله‌كاندا
"د.به‌رهه‌وردستان ده‌كات كاری باشی بۆ واریسی قوربانیانی ئه‌نفال كردووه، هه‌میشه ئێمه‌ى له‌بیربووه و خه‌مخۆر و دڵسۆزمانه و هه‌ر ئه‌ویش له‌هه‌موو شوێنێك باسى ئه‌نفال ده‌كات". ئه‌مه وته‌ى سه‌رگوڵ حه‌مه ساڵح عه‌زیزه كه ئه‌و جگه‌له مێرده‌كه‌ى، ته‌واوى كه‌سوكارى خۆی و مێرده‌كه‌شى، به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال كه‌وتوون و له‌ناوچوون. باجى گوڵه كه جارجار سه‌رۆكى ئێستاى حكومه‌تى به براگه‌وره‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفاله‌كان ناوده‌برد، زۆر خۆشحاڵبوو به به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سنووره‌كه‌یان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه و ئه‌و مژده و كارانه‌ى كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سنووره‌كه‌یان به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه ده‌ڵێت: "برِوابكه كه چاومان پێده‌كه‌وێت دڵمان پێى ده‌كرێته‌وه و هه‌ستده‌كه‌ین كه پشتوپه‌نامان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى به كه‌سى خۆمانى ده‌زانین هه‌ربۆیه حه‌ز ده‌كه‌ین كارى باشترمان بۆ بكات، چونكه هێشتا كه‌موكورِیمان هه‌یه".
سه‌ردانێك پرِ له مژده د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى شارى چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات و چاوى به خه‌ڵك و كه‌سوكارى ئه‌نفاله‌كانى سنووره‌كه ده‌كه‌وێـت، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌شدا به‌ردى بناغه‌ى مۆنۆمێنتى ئه‌نفال و 900 خانووى دیكه بۆ كه‌سوكارى ئه‌نفاله‌كان داده‌نێت، هه‌روه‌ك به نیازیشه گۆرِانكاریى له مووچه‌ى وارسى ئه‌نفاله‌كاندا بكات به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و كه‌سانه‌ى له یه‌ك بۆ سێ كه‌سى ئه‌نفال بێت مووچه‌كه‌ى ده‌بێتـه 450 هه‌زار دینار و ئه‌وه‌شى له چوار قوربانی ئه‌نفال زیاترى هه‌بێت مووچه‌كه‌ى ده‌بێته 900 هه‌زار دینار. ئه‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ ئه‌و سنووره و ئاورِدانه‌وه‌ى له كه‌سوكارى ئه‌نفاله‌كان به‌وته‌ى خۆیان: "یه‌كه‌مجار نییه، د.به‌رهه‌م سه‌ردانمان ده‌كات و دواجاریشى نابێت". خه‌ونى له‌مێژینه رِێبوار مسته‌فا ئه‌حمه‌د گه‌نجێكه باوكی ئه‌ویش وه‌ك هه‌زاران رِۆڵه‌ی تر، به‌ر شاڵاوی درِندانه‌ی ئه‌نفال كه‌وتووه و له رِێكخراوى هه‌ڵوێست بۆ داكۆكیكردن له كه‌سوكارى ئه‌نفال كارده‌كات پێیوایه د.به‌رهه‌م نه‌ك بۆ كه‌سوكارى ئه‌نفال، به‌ڵكو بۆ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان جێگه‌ى ئومێد بووه، هه‌روه‌ك به پیاوى ده‌وڵه‌تیشى ناوده‌بات. رِێبوار وتى: "ئێمه وه‌ك كه‌سوكارى ئه‌نفال زۆر دڵخۆشبووین و كه‌سوكارى ئه‌نفال هه‌بوو شیرینى ده‌به‌خشییه‌وه كه د.به‌رهه‌م بوو به سه‌رۆكى حكومه‌ت"، هه‌ربۆیه سه‌ردانه‌كه‌شى بۆ سنووره‌كه‌مان زۆر دڵخۆشمان ده‌كات، ئه‌وه‌شى وه‌بیرهێنایه‌وه كه "بۆ یه‌كه‌مجار د.به‌رهه‌م مووچه‌ى بۆ كه‌سوكارى ئه‌نفال برِییه‌وه". پێشى وابوو سه‌رۆكى حكومه‌ت خۆى حه‌ز به كار‌و خزمه‌ت ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ى داواكاریشى لێبكه‌ین". له‌باره‌ى ئه‌و كارانه‌ى كه سه‌رۆكى حكومه‌ت له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌جێى ده‌گه‌یه‌نێت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: "مژده‌یه‌كى خۆشه بۆ كه‌سوكارى ئه‌نفال و دانانى به‌ردى بناغه‌ى مۆنۆمێنتى ئه‌نفالیش داواكارى و خه‌ونێكى گه‌وره‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفاله". داواكاریش بوو له سه‌رۆكى حكومه‌ت پسپۆرِى ده‌روونى بۆ ئه‌و سه‌نته‌ره‌ى كه بۆ چاره‌سه‌رى ده‌روونى له سنووره‌كه‌یان كراوه‌ته‌وه دابمه‌زرێنێت، چونكه به برِواى ئه‌و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له بارێكى ده‌روونى خراپ‌دا ده‌ژین، هه‌روه‌ك داواشى كرد كه ئه‌و 500 وارسه‌ى ئه‌نفاله‌كان كه تائێستا زه‌وییان وه‌رنه‌گرتووه ئه‌وانیش سوودمه‌ند بكرێن. باسى له‌وه‌شكرد: "ئه‌نفال كاره‌ساتێكى هێنده گه‌وره‌یه كه پێویست بوو هه‌رزوو به جینۆساید بناسێندرایه، هه‌ربۆیه له كۆنگره‌ى نه‌جه‌فدا داوامان كردووه و له ماوه‌ى رِابردووشدا داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى مادى و مه‌عنه‌وى كه‌سوكارى ئه‌نفاله‌كانمان له نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق كرد كه سه‌ردانى چه‌مچه‌ماڵیان كرد، ئێستاش به نیازین داواكه‌مان جارێكى تر ئاراسته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌ینه‌وه تا قه‌ره‌بوومان بكرێته‌وه له رِووى مادى و مه‌عنه‌وییه‌وه".
كارنامه‌یه‌ك، پرِ له خزمه‌ت
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له وتارى مه‌راسیمى سوێندخواردنى یاسایى كابینه‌ى شه‌شه‌مدا باسى له گرنگیدانى كابینه‌كه‌ى كرد به مه‌سه‌له‌ى ئه‌نفال و له‌و رِووه‌وه وتى: "بابه‌تێكى گرنگ هه‌یه كه كابینه‌ى نوێ پێویسته بایه‌خ و گرنگیى زیاترى پێبدات، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ى ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌یه، كه له‌ماوه‌ى كه‌متر له بیست ساڵ دواى ئه‌نجامدانى ئه‌م تاوانه، به‌هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر توانرا له دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیراق سزاى ئه‌نجامده‌رانى بدرێت و ئه‌نفال وه‌ك تاوانى جینۆساید بناسێنرێت، ئێمه كارده‌كه‌ین له نێوه‌نده‌كانى برِیارى نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌م برِیاره‌ى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیراق به‌رِه‌سمى بناسێنرێت و كۆششده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنى برِیارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى ئه‌نفال و به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیایى و ده‌مانه‌وێ پاشماوه و كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان بخه‌ینه‌وه سه‌ر رِه‌وتى ژیانى ئاسایى. هه‌وڵده‌ده‌ین رِووفاتى ئه‌نفالكراوه‌كان له‌نێو گۆرِه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى ناوه‌رِاست و خوارووى عیراق بهێنرێنه‌وه كوردستان و مۆنۆمێنتى شایسته‌یان بۆ دروستبكرێت. هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین تا له دونیادا به‌رِه‌سمى بناسێنرێن". خۆشه‌ویست و په‌ناى كه‌سوكارى ئه‌نفاله‌كان سعود مسته‌فا سه‌نگاوى به هه‌مانشێوه‌ى رِێبوار باوكى ئه‌نفاله و یه‌كێكیشه له نوێنه‌رانى كه‌سوكارى ئه‌نفاله‌كان له ناحیه‌ى شۆرِش له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: "ئێمه زۆر خۆشحاڵین به‌و سه‌ردانه و به‌جێگه‌یاندنى به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆیه‌تى كه پێشتر به خه‌ڵكى ئه‌م سنووره‌ى دابوو به‌جێیگه‌یاند كه به‌ڵێنى دابوو به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ردانمان بكات"، وتیشى به‌و كارانه‌ى كه ده‌یكات سه‌لماندوێتى خۆشه‌ویست و په‌ناى كه‌سوكارى ئه‌نفاله‌كان و خه‌مخۆرى ئێمه‌یه، ئه‌و مژدانه‌ى ئه‌و بۆ ئێمه خۆشحاڵمان ده‌كات، ئه‌و كه‌سێكى نزیك و خۆشه‌ویسته له‌ناو كه‌سوكارى ئه‌نفالدا كه ئه‌میش ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و كارانه‌ى بۆ كه‌سوكارى ئه‌نفالى كردووه له رِابردوودا". ئه‌و گه‌نجه كه باوكى ئه‌نفاله ئه‌وه‌ى خسته‌رِوو: "ئێمه چاوه‌رِوانى پرۆژه‌ى باشترین بۆ ئه‌م سنووره، چونكه وه‌ك كچ و كورِى باوك و دایك و كه‌سوكار ئه‌نفالكراو زۆربرینه‌كه‌مان سه‌خته، ته‌نها ئه‌وه‌ى كه وایكردووه ئه‌و برینه و ئازاره‌كه‌مان سارِێژ ببێت ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه ئه‌مرِۆ به ده‌نگى هه‌موو لایه‌كمان كارده‌كات و خۆشبه‌ختانه نزیكترین كه‌سیش له ئێمه‌وه وه‌ك كه‌سوكارى ئه‌نفال سه‌رۆكییه‌تى، رِاسته كابینه‌ى پێنجه‌م كارى باشى بۆ ئه‌نفالكرد، به‌ڵام دڵنیاین ئه‌م كابینه‌یه باشتر ده‌بێـت".
سه‌نگاوى له‌باره‌ى داواكارى ئه‌وان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عیراقییه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ى كه رِژێمی به‌عس ده‌رهه‌قیان ئه‌نجامیداوه وتى: "چه‌ندین جارى تر ئێمه داوامان كردووه ئه‌و كاره‌ساته به جینۆساید بناسرێـت و له‌لایه‌ن حكومه‌تیشه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێینه‌وه وجگه له‌مانه‌ش، عیراق به‌رِه‌سمى داواى لێبوردن بكات" .
خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بۆ سنووره‌كه لاى خۆیه‌وه قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ پێى وایه هاتنى د.به‌رهه‌م بۆ سنووره‌كه‌یان خێر و به‌ره‌كه‌ت به دواى خۆیدا ده‌هێنێت.
عه‌لى رِه‌ئوف قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاسۆ ئاماژه‌ى به‌وه كرد: "دیاره د.به‌رهه‌م له كابینه‌ى پێشووى ئیداره‌ى سلێمانیدا كه‌سێك بووه خه‌مخۆرێكى جدى پرسى ئه‌نفال و زۆر كاریشى له‌و بواره‌دا ئه‌نجامداوه، دڵنیاین كه كارى باش ده‌كات و هاتنه‌كه‌شى خێر و به‌ره‌كه‌ت به دواى خۆیدا ده‌هێنێت بۆ سنووره‌كه، چونكه د.به‌رهه‌م به‌ده‌ر له‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ته هاورِی َو كه‌س و خه‌مخۆرى كه‌سوكارى ئه‌نفاله".
داواكاریشى له سه‌رۆكى حكومه‌ت ئه‌وه‌بوو كه كۆلێژێك له زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى كه ئێستا له قه‌ره‌داغه بهێنرێتـه سنووره‌كه، هه‌روه‌ك داواشیكرد دواى دانانى به‌ردى بناغه‌ى مۆنۆمێنتى ئه‌نفال رِاسته‌وخۆ ده‌ستبكرێـت به جێبه‌جێكردنى و ئه‌و ژماره وارسه‌ى ئه‌نفاله‌كانیش كه نزیكه‌ى 1100 كه‌س ده‌بن زه‌وییان پێبدرێت. به نسبه‌ت قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ته‌واوى كه‌سوكارى ئه‌نفاله‌كانیش له‌لایه‌ن حكومه‌تى عیراقییه‌وه، وتى ئه‌و كه‌یسه پێشتر له رِێگه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه كارى زۆرى بۆ كراوه و دڵنیاشین د.به‌رهه‌م كه‌سێك ده‌بێـت وه‌ك پارێزه‌رێكى ئه‌و دۆسێیه به جدى كارى له‌سه‌ر ده‌كات.
له كارنامه‌ى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، كه به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌ستبه‌كاربوو، له‌باره‌ى خزمه‌تكردن به كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه هاتووه "هه‌وڵى جدى ده‌ده‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ئاستی‌گوزه‌رانی‌كه‌سوكاری‌شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوه‌كان و قوربانیانی‌ڕژێمی‌ڵێشوو زیندانیه سیاسییه‌كان".
سه‌ردانه‌كه هه‌موو شتێكه سالار جه‌لال پێنج براى ئه‌نفاله و ئێستا خۆى مامۆستایه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد بوونى د.به‌رهه‌م به سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ ئێمه وه‌ك كه‌سوكارى ئه‌نفال هه‌موو شتێك بوو، هاتنیشى بۆ سنووره‌كه‌مان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌مان هه‌موو شتێكه گه‌ر هیچیشمان بۆ نه‌كات"، یه‌كه‌م كه‌س بووه ئاورِ له كه‌سوكارى ئه‌نفال بداته‌وه و مووچه‌مان بۆ ببرِێته‌وه، ئه‌وكاره‌ى ئه‌و له كاتێكدا بوو كه له گوزه‌رانێكى زۆر خراپ‌دا ده‌ژیان. وتیشى: "واده‌زانین براو كه‌سه‌كانمان زیندوو بۆته‌وه كه ئێستا دێت و به تایبه‌ت ئاورِ له ئێمه ده‌داته‌وه، چونكه هێنده‌ى براو كه‌سى خۆمان زیاتر خزمه‌تى ئێمه‌ى كردووه و هیچ كه‌سێك هێنده‌ى ئه‌و كارى بۆ كه‌سوكارى ئه‌نفال نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه وه‌ك كه‌سى خۆمان ته‌ماشاى بكه‌ین". سه‌باره‌ت به‌و كارانه‌ش كه د.به‌رهه‌م به نیازه له‌م سه‌ردانه‌یدا به جێى بگه‌یه‌نێت، وتى: "ئه‌وكارانه جێگه‌ى دڵخۆشى ئێمه‌یه و ئۆمێدى زیاترمان له‌لا دروست ده‌كات".
ئه‌م ریپۆرتاژه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس رانكۆبه‌كره‌وه سازكراوه و له‌رۆژنامه‌ى ئاسۆدا بلاَوكراوه‌ته‌وه
|