|
میدیا و تێرۆر ... به‌ڕێز حاجی |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
پێنج شەممە, 19 تشرینی دووەم 2009 12:29 |
|
 | | به‌ڕێز حاجی | |
| | سه‌رده‌می خێرا و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای به‌شریه‌ت له‌م رۆژگاره‌دا لێوان لێوه له كێشه و گرفتی ئاڵۆزی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی و... هتد. گرنگترین هۆكاری ئه‌م ناكۆكیه كۆمه‌لایه‌تیی و سیاسی و كلتورییه‌ی كه ئه‌مرۆ به ده‌ستییه‌وه ده‌نالێنین ئه‌وه‌یه كه شارستانیه‌تی نوێ، كۆمه‌لێ بیر و پره‌نسیپ و بیرۆكه‌ی هێناوه‌و وله‌گه‌ل نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ناگۆنجێن، كه له‌م ژینگه‌یه‌دا له‌سه‌ری په‌روه‌رده بوونه. به‌هۆیه‌وه پره‌نسیپه‌كانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و ئازادی و نیشتیمانپه‌روه‌ری، له‌گه‌ڵ به‌هاكانی ده‌مارگیری و خزمایه‌تی و هاموشۆ و ونه‌ریته‌كانی تردا یه‌كناگرنه‌وه. بۆیه‌ش ده‌بێ ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین كه شارستانی به‌ر له‌وه‌ی بریتی بێت له بیر و كومه‌لێ شتی ئه‌زبه‌ركراو، بریتیه له چه‌ندین نه‌ریت و سیستمی كومه‌ڵایه‌تی. میدیا یا راگه‌یاندن ئێستا بووه‌ته دیارده‌یه‌كی گشتگیری جیهانی و هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌م دیارده‌یه جیهانیه دووره په‌رێز بوه‌ستێت. به‌م شێوه‌یه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا بابه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕاگه‌یاندن (شه‌پۆلی سێیه‌م) به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو بۆَته جێگای سه‌رنجی بیرمه‌ندان و شاره‌زایانی بواری سیاسه‌ت و زانایانی زانسته كۆَمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ویلیا‌م مارتین له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئینفۆرماتیك دا ده‌ڵێ: "هه‌رچه‌نده واتای كۆمه‌ڵگه‌ی ڕاگه‌یاندن له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا په‌ره‌یسه‌ندوه، به‌ڵام تا ئێستاش وێكچوونی هاوبه‌ش بۆ تێگه‌یشتن و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی پێك نه‌هاتووه. " كه‌واته، له ساڵی 1980 به‌دواوه هاتنه‌كایه‌ی گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و ته‌كنۆلۆژیا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م وڵاتانه نه‌ك ته‌نیا له وڵاتانی له حاڵی په‌ره‌سه‌ندوودا جیاواز بن، به‌ڵكو له كۆمه‌ڵَگه پێشكه‌وتووه‌كانیش جیا بكرێنه‌وه. هه‌ربۆیه زۆربه‌ی تیۆریداڕێژان و خاوه‌ن ڕا و تێزی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی، تێگه‌یشتنێكی تازه‌یان له‌م چه‌شنه كۆمه‌ڵگه‌یه هێناوه‌ته ئاراوه كه ڕاگه‌یاندن ڕۆڵی سیحراوی و به‌رچاوی هه‌یه. به‌م شێوه‌یه راگه‌یاندن توانیویه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ته‌واوی بواره‌كانی ژیان تێكه‌ڵ بكات و به‌ویست و نه‌ویستی كۆمه‌ڵگا درێژه به رێره‌وه‌كه‌ی خۆی بدات. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، راگه‌یاندن جگه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تێكی ئێجگار گه‌وره به مرۆڤایه‌تی، له هه‌مان كاتدا رێگه‌یه‌كیشه بۆ شێواندن و له‌به‌ریه‌كهه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی شیرازه‌ی كومه‌ڵایه‌تی و به‌م شێوه‌یه‌ش دۆخێكی ناڵه‌بار به روویی ره‌وشی سیاسی و كلتوری و زۆرجار نه‌ته‌وه‌یشدا ده‌كاته‌وه. بۆ نموونه ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه له نێوان میدیا و تیرۆر دا هه‌یه و له رێگه‌یه‌وه كه‌م تا زۆر تیرۆر توانیویه‌تی په‌ره به چاڵاكیه تیرۆرستیه‌كانی خۆی بدات، وه‌ك چون به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووه‌كانی بواری گه‌یاندن و بڵاوبونه‌وه، رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان توانییان په‌ره به چالاكییه تیرۆرستیه‌كانی خۆیان بده‌ن و هه‌ر شوێنێكیان مه‌به‌ست بێت بیگه‌نێ و دروشم و بیروباوه‌ره‌كانی خۆیان له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی بینراو بیستراو خوێنراودا بڵاو بكه‌نه‌وه، تیرۆریزم چ ناوخۆیی بێت یان نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت، پێویستی به جۆرێك له پڕوپاگه‌نده هه‌یه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زیادبونی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان بریتیه له مه‌ودایه‌كی به‌رفراوانی پڕوپاگه‌نده، كه ئه‌مه كاریگه‌ری له سه‌ر به‌شێكی به‌رفراوانی خه‌ڵكی ناوخۆی وڵات و هه‌ندێك جار هه‌موو جیهان هه‌یه، تیرۆرستان ڕاگه‌یاندن به‌رێگای گواستنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانیان بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌زانن. هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن زۆرترین كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر بیر‌و هزری مرۆڤ و ره‌وشت و ره‌فتارو دروست بونی ئاراسته‌كانیاندا، ئامانجی دروستیش له راگه‌یاندندا به‌جیاوازی كه‌ره‌سته‌كانیه‌وه بریتیه له پێشكه‌شكردنی زانیاری و پرۆگرامی به كه‌ڵك و سودبه‌خش، لێ ئه‌مرۆ راگه‌یاندن له زۆر رووه‌وه لایداوه و بوه‌ته ئامرازێك بۆ پروپاگه‌نده‌كردنی بیر‌و ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراو و هێرش كردنه‌سه‌ر نه‌یاره‌كانی. هه‌روه‌ك ده‌بینین، راگه‌یاندن له رۆژگاره‌كانی ئه‌مرۆدا یه‌كێكه له ئامرازه‌كانی ململانێی رۆشنبیری و له‌شكه‌ری له نێوان گه‌لاندا. جگه له‌مه‌ش ئه‌و فیلم و به‌رنامانه‌ی كه له‌سه‌ر توندوتیژی و كوشتار درۆست ده‌كرێن، له راگه‌یاندندا به‌شێكی زۆری داگیركردووه، جگه له‌مه‌ش پپیشاندانی رۆڵی توندوتیژی له سه‌پاندنی بیر‌و ئایدیا و داگیركردن و سه‌پاندنی حه‌زو ویستێكدا به‌زۆرو به به‌كارهێنانی توند‌و تیژی له مامه‌ڵه و ره‌فتاردا، ئه‌م دیمه‌نانه‌ش كاریگه‌رییه‌كی به‌هێز و كۆشنده له‌سه‌ر بینه‌ر جێده‌هێڵن و ده‌بنه پاڵنه‌رێك بۆ ره‌فتاری تیرۆر‌و توندوتیژی. ئاشكراشه تیرۆرستانی ئه‌مرۆ كه‌متر پێویستیان به پرۆپاگه‌نده هه‌یه بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی كه كردوویانه، ئه‌مه‌ش راستیه‌كه كه راده‌یی كوشنده‌ی تیرۆرزمی به‌رز كردۆته‌وه، گرۆپه تیرۆرستیه كۆنه‌كان به پێچه‌وانه‌ی راسیسته تیرۆرستیه‌كانی ئه‌مرۆوه، نه‌ك هه‌ر به‌یاننامه‌ی راگه‌یاندنی كاره تیرۆرستیه‌كانی بڵاو ده‌كرده‌وه، به‌لكو دوای ئه‌نجامدانی هه‌ر هێرشێكی كاولكاری، ده‌كه‌وتنه شانازیكرندیش به خۆیان. به‌م پێیه‌ش دیارده‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی به‌رپرسیارێتی توندوتیژیه‌كان، مانای ئه‌وه‌یه كه لای هه‌ندێك تیرۆریست توند‌و تیژی ئامانجه و لای هه‌ندێكی تریان پێچه‌وانه‌یه و توندوتیژی ئامانج نیه، به‌واتایه‌كی تر ده‌شێت ئه‌مرۆ تیرۆرسته‌كان توندوتیژی وه‌كو سزادان یان تۆله‌كردنه‌وه به‌كار بێنن. نه‌ك وه‌كو هۆكارێك بۆ به ده‌ستهێنانی گۆرانكاری سیاسی. بۆیه كاروكرده‌وه‌كانیان پێویستی به‌روونكردنه‌وه‌و پاساودان نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی گرۆپه‌كه یان له ناوپشتیوانه‌كانیان. ئه‌گه‌ر باس له خه‌سله‌ته‌كانی تیرۆرستان و نه‌خشه‌دانیانیشیان بكه‌ین بۆ كاره‌كانیان، ده‌بینین كه تیرۆرستان یه‌ك خه‌سله‌تی هاوبه‌شیان هه‌یه، ئه‌ویش به بێ سه‌ر و به‌ری و هه‌ره‌مه‌كی كرده‌وه‌كانیان ئه‌نجام ناده‌ن، چونكه تیرۆرست ده‌یه‌وێت هێرشه‌كه‌ی ئه‌وپه‌ری جه‌ماوه‌رێتی به‌ده‌ست بێنێت و میدیاش یاریده‌ی بڵاوبۆنه‌وه‌ی ئه‌و ترس و تۆقێنه ده‌دات كه تیرۆریزم پێویستی پێیه‌تی. به شێوه‌یه‌كی گشتی تیرۆریزم بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه كه ئاسایشی تایبه‌تی نیشان و نێچیره‌كانی بخاته مه‌ترسیه‌وه، ده‌توانێت ره‌وشی كومه‌ڵایه‌تی ووڵات له به‌ر یه‌ك هه‌لوه‌شێنێته‌وه، ئه‌ویش به‌وه‌ی كاروبار و ژیانی كلتوری وێران بكات و ئه‌و متمانه‌یه نه‌هێلێت كه كۆمه‌ڵگا له سه‌ری دامه‌زراوه. نادڵنیایی و دڵه راوكێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ی و له‌كۆێ هێرشی داهاتووی تیرۆرستان ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ترسێكی گشتی، كه پسپۆرانی تیرۆر پێی ده‌ڵێن (قۆربانیه ناراسته‌وخۆیه‌كان) . وه‌ڵامدانه‌وه‌ی میللیش بۆ ئه‌م ترسه بریتی یه له نه‌چوون بۆ شوێنه گشتیه‌كان. به‌ڵام زۆر جاریش دیدی میللی له مه‌ر مه‌ترسی شه‌خسی له‌گه‌ڵ ره‌هه‌نده بینراوه‌كانی هه‌ره‌شه‌ی تیرۆرستان دا وێكناهێنه‌وه و یه‌كانگیرنین. | |